به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ترۆریستەکان بە بەزاندنی ئاگر بەس ، ناوچەی قەنیترە لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە یان دایە بەر پەلاماری بە هاوەن کە بەهۆیەوە لاوێک کوژراوو چەند کەسی تریش بریندار بوون وزەرەروزیانێکیش لە ناوچە ئاوەدانەکان درا.
ترۆریستەکان هەروەها ناوچەی " ئەلقابون" ریفی دەمیشق یان دایە بەر پەلاماری مۆشەکی خۆیان کە بە هۆیەوە سێ کەس بریندار بوون . دوو کەسیش لەپەلاماری ترۆریستەکان بۆسەر شارۆچکەی کەفریا هەڵکەوتوو لە باکووری ئەدلەب بریندار بوون.
هەرلەو حاڵەدا " فاتر میهوب" بەرپرسی هاوئاهەنگی میدیایی و فەرماندەی سەربازی ئۆپراسیۆنی حەڵەب لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری فارز بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەرەی حەڵەب شایەتی ئاگر بڕی لەرزۆک لە هەموو بەرەکانە ، وتی: بڕیک لە ترۆریستەکان بەتایبەت لە جاددەی کاستیلۆ زۆر جار ئاگر بڕەکەیان پێشێل کردووە.
" میهوب" بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی سوپای سووریا بۆ وەڵامدانەوەی بەبڕشتانە بە هەرچەشنە پێشێل کرانی ئاگر بڕ لەلایەن ترۆریستەکان وتی: سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە پەلاماری ترۆریستەکان ئامادەن و بە ورەیەکی به رز ،خەریکی ئەنجام دانی ئەرکی سەرشانیانن .
دوابەدوای ڕێککەوتنی ڕوسیاوئەمریکا لە شەوی دووشەممەوە ئاگر بڕیکی بەربڵاو لە سووریا دامەزروە. ئەم ئاگر بەسە هەروەک ئاگر بەسەکانی پێشوو هەموو تاقمە کانی ترۆریستی لە سووریا بێجگە لە داعش و بەرەی نوسرە کە ئێستاکە ناوی خۆی بۆ بەرەی فەتحوڵشام گۆڕیوە ، دەگرێتەوە.